ڕێکخراوی وڵاتانی ئەمریکایی کە هاوپەیمانییەکی پێکهاتوو لە ٣٥ وڵاتی ئەمریکای باشوور و باکوورە، ڕایانگەیاند کە بەهۆی هێرشی حەماس بۆ سەر ناوچە مەدەنییەکانی ئیسرائیل، حەماس ڕێکخراوەیەکی تێرۆریستییە.
لووییس ئالماگرۆ، بەڕێوەبەری گشتیی ئەو ڕێکخراوە دەڵێ: هێرشەکانی ئەو ڕۆژانەی حەماس، بۆ سەر خەڵکی مەدەنیی ئیسرائیل، بەبێ سێ و دوو هێرشیی تێرۆریستییە و دەستدرێژیی تێرۆریستیی حەماس بێسنوورە و ئەوان بەردەوام بەدوای قوربانیکردنی خەڵکی ئاسایین وبە نانەوەی ئاڵۆزیی و هەوڵی چەکدارانە دەیانهەوێ ترس و دڵەراوکێ بخەنە نێو دڵی خەڵکی بێگوناح و ئاسایی ئیسرائیل و فەلەستین.
ئەمریکاش وەک ئەندامێکی چالاکی ئەو هاوپەیمانییە حەماسی وەک ڕێکخراوێکی تێرۆریستیی ناوبرد.