تورکیە ئەمریکا بە داڕشتنی کوردەتا بە دژی ئەردۆغان تۆمەتبار دەکا.
ئەمین کۆڵسس، مامۆستا زانستی سیاسیی زانکۆکانی “یەدی تەپە” و “ساکاریا” و هەروەها وانەبێژی “زانیاری و شەڕی دەروونی”ـی ئاکادیمی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیە، وتی: لەلایەن وەزیرانی کابینەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانەوە پڕۆژەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراوی کودەتایەکی نەرم داڕێژراوە و گیانی ئەردۆغانیش لە مەترسیدایە.
گوڵسس، کە لە بەرنامەیەکی شڕۆڤەی سیاسییدا لە کاناڵی تەلەڤیزیۆنی “ئولوسال” بەشدار بوو، بە ئاماژە بەوەیکە گیانی “ئەردۆغان”، سەرۆککۆماری تورکیە لە مەترسیدایە، وتی: ٢کەس لە وەزیرانی کابینەی ناوبراو لەگەڵ یەکێک لە بەڕێوەبەرانی پلەبەرزی دەوڵەت، بەرنامەیەکیان بۆ کودەتا داڕشتووە و ڕایانگەیاندووە کە لە ئێستادا دۆخی سەرۆککۆمار باش نییە و بۆ ماوەیەک دەبێ ئێمە ئیدارەی ماڵیی دەوڵەت کۆنترۆڵ بکەین.
هەروەها ناوبراو لە وڵامی پیشکەشکاری بەرنامەکەدا کە پرسیاری کرد، ئەو ئیدیعایە زۆر گەورەیە کە ئێوە باسی دەکەن، وتی: ئێمە لە بارەی ئەو بەرنامەیەوە سەرۆکۆمار و کابینەکەیمان ئاگادار کردووەتەوە، بەڵام ئەو گرووپە کە بەنیازی ئەو کارەن لەلایەن وڵاتانی دیکەی وەکوو ئەمریکا پشتیوانیان لێدەکرێ.