له وڵاتی ئاڵمان رێوڕه‌سمێک بۆ ڕێزگرتن له ٧٠ ساڵه‌ی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
کۆمیتەی ئاڵمانی حیزبی دێموکراتی کوردستان ڕۆژی شه‌ممه، ١٠ ی ڕێبه‌ندان بەبۆنەی یادی ٧٠ ساڵه‌ی دامەزرانی کۆماری کوردستان رێورەسمێکی بە بەشداریی ئەندامان، لایەنگران، دۆستانی حیزب‌و هەروەها نوێنه‌رایه‌تیی رێکخراوەو حیزبە کوردستانییه‌کان لە شاری تروسدورف پێکهێنا .
ئه‌و ڕێوڕه‌سمه بە خوێندەنەوی سرودی ئەی ڕهقیبو ڕاگرتنی ساتێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە شەهیدانی کوردستان‌و خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند شێعر‌و په‌خشانێکی حه‌ماسی له‌لایه‌ن هوشه‌نگ قادری ده‌ستی پێ‌کرد.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و کۆڕیاده‌دا پەیامی کۆمیتەی حێزبی دێموکراتی کوردستان لە ئاڵمان بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان لەلایان تاهیر قادرپوور پێشکێشکراو له درێژه‌دا په‌یامی ئه‌و حیزب‌و لایه‌نانه خوێندرایه‌وه که برووسکه‌ی پیرۆزباییان بۆ ئه‌و کۆمیته‌ی حیزب‌و بۆ ئه‌و یاده ناردبوو.
ئه‌و حیزب‌و لایه‌نانه بریتی بوون له: پارتی یەکیه‌تیی کوردی سووریە، پارتی دیموکراتی کوردستان (باکوور)، پارتی ئازادی کوردستان، کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستان، کۆمەلەی شۆرشگێری کوردستان‌و، سازمانی کوردستانیی حیزبی کۆمەنیستی ئیران _کۆمەڵه.
ئه‌و ڕێوڕه‌سمه به چه‌ند بڕگه‌یه‌کی هونهریو به شادی‌و شایی ئاماده‌بووان کۆتایی پێهات.