نەتانیاهوو دەڵێ: ئامانج لە بوردومانی بەربڵاوی کەرتی غەززە ئەوەیە کە ئەگەر نەتوانین گرووپی حەماس ڕابوەستێنین، دەیسڕینەوە
بێنیامین نەتانیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ گرووپی “حەماس”دا تەنیا دوو ڕێگەچارەمان هەیە، یەکەم ئەوەی کە ئەم گرووپە تێرۆریستە بە تەواویی لە ناوببەین و دووهەم ڕێگە ئەوەیە کە پێش لەو گرووپە بگرین کە لە ئێستادا ئێمە دەمانهەوێت پێشیان پێ بگرین.
نەتانیاهوو لەم کۆنفراسە ڕۆژنامەوانیەدا کە باڵوێزی وڵاتانی بیانیش ئامادە بوون وتی: ئیسرائیل خەریکی شەڕ لەگەڵ گرووپێکی “توندئاژۆ”ە و هێچ ڕێگەچارەیەکمان نییە جیا لە ڕاوەستانێ ئەو گرووپە تێرۆریستە.
ناوبراو لە درێژەی کۆنفرانسەکەدا بە ئاماژە بە گرووپی حەماس و بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی وتی: ئەو دووگرووپە توندئاژۆیە چەکوچۆڵ و کۆگای تەقەمەنییەکانی خویان لە شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵکی مەدەنیی لە تونێلە ژێر زەوینییەکاندا حەشارداوە و خەڵکی مەدەنییان کردۆتە قەڵغانێک بۆ خویان.
نەتانیاهوو هەروەها ڕایگەیاند؛ گرووپی حەماس و جیهای ئیسلامی تا ئێستا بە ٤هەزار مووشەک ئیسرائیلیان کردۆتە ئامانج و ئێمەش مافی خۆمانە کە لە خەڵک و وڵاتەکەمان بەرگریی بکەین و هێرشیان بکەینەسەر.
هەرلەم پێوەنییەدا جۆزێف بۆریێل، بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکیەتیی ئورووپا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە برۆکسێل وتی: ئێمە پشتیوانیی لە ئیسرائیل دەکەین و مووشەکبارانی ئیسرائیل لەلایەن گرووپی حەماس و بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامییەوە مەحکووم دەکەین.