کرێکارانی کانگەی ” ئاسمینوونی منووجان” لە سێهەمین ڕۆژی خۆپێشاندان و دەربڕینی ناڕەزایەتی بۆ جارێکی دیکە ڕێگای کەهنووج بۆ بەندەر عەباسیان بەست.
بەپێی هەواڵی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ ڕۆژی ٢٩ی بانەمەڕ، لە درێژەی ناڕەزایەتی دەربڕینی کرێکارانی کانگەی ئاسمینوونی منووجان، ڕێگەی کەهنووج بۆ بەندەر عەباسیان بەست و داوای پێڕاگەیشتن بە داواکاریەکانیان و ئەو کەسانەی دەرکراون بگەڕێندرێنەوە بۆ سەر کارەکانیان کرد.
لەگەڵ کۆبوونەوە و دەربڕینی نارەزایەتیی ئەوان خەڵک بۆ پشتیوانی لە داوای کرێکان هاتنە ڕیزی ناڕازییانەوە و بەرەوڕووی تووندوتیژیی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بوونەوە.
جێێ ئاماژەیە کە کرێکارانی ئەو کانگەیە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ئەوە چەندین جارە بۆ وڵامدانەوە بە داوکانیان و بردنەوە سەر کاری کرێکارانی دەرکراو لەو کانگەیە کۆبونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و تا ئێستا لەلایەن بەرپرسان و کەسانی پێوەندیدار هیچ وڵامێکیان وەر نەگرتووە.