فاتمە سپێهری لە واژۆکەرانی نامەی دەست لە کارکێشانەوەی عەلی خامنەی: بە بڕیاری ئیبراهیم ڕەئیسی ٥٠ ڕۆژە براکەم ناتوانی پێوەندی بە منداڵەکانیەوە بگرێ.
ڕۆژی ٢٨ی بانەمەڕ ١٤٠٠ی هەتاوی، فاتمە سپێهری یەکێک لە واژۆکەرانی نامەی دەست لە کار کێشانەوەی عەلی خامنەیی ڕێبەری ئێران، لە گرتە ڤیدیۆیەکدا باسی لە دۆخی براکەی لە بەندیخانەی مەشهەد کرد و وتی: چوومە زیندان بۆ چاوپێکەوتنی براکەم، زۆر نیگەرانیی بێخەبەری لە منداڵەکانیەتی کە بە فەرمانی ئیبراهیم ڕەئیسی بەڕێوەبەریی دەزگای قەزایی ڕێژیم ٥٠ ڕۆژە تەلەفوونی لێ قەدەغە کراوە و ناهێلن پێوەندی بە بنەماڵە و منداڵەکانیەوە بگرێ و وتوویەتی یەک حەوتوویە لە هەوڵی ئەوەدام بتوانم ئیزن بدەن پێوەندییان پێوە بگرم و چەند جار نامەم نووسیوە ئەگەر تا شەممە وڵامم نەدەنەوە و ئیزن نەدەن لەگەڵ منداڵەکانم پێوەندی بگرم من و چەندکەسی دیکە بڕیارمان داوە کە مان لە خواردن و خواردنی دەرمان بگرین.
فاتمە سپێهری ڕوو بە خەڵکی ئێران و میدیاکانی دەرەوەی وڵات دەڵێ:” بە هانامانەوە بێن، هەر کەس گوێی لە دەنگی من دەبێ بە تەواوی دنیا بڵێن کە لە ئێران پێشێلکردنی مافی مرۆڤ بە تەواو مانا ئەنجام دەدرێ. سپێهری پێشتر ڕووبە خامنەیی وتبووی : ئەگەر ناتوانی وڵات بەڕێوەبەری لە دەسەڵات بکشێوە تاوەکوو دیکتاتۆرەکانی دیکەت بەسەر نەهاتووە.