سەلەفییەکانی سەربە کۆماری ئیسلامیی لە شاری مەریوان، تەنگیان بە خەڵکیی هەڵچنیوە و هێرشیان کردووەتە سەر لاوێک و برینداریان کردووە.
لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، چەند کەس لە سەلەفییە جیهادییەکان، لە گەڕەکی “چوارباخ”ـی شاری مەریوان بە چەقۆ و شمشێر هێرش دەکەنە سەر لاوێک بە ناوی “شێرزاد” و بەسەختیی برینداری دەکەن و ناوبراو بە یارمەتی خەڵکی گەڕەک دەگەیەنرێتە نەخۆشخانەی “بووعەلی” مەریوان، بەڵام لەوێش سەلەفییە توندڕەوەکانی شاری مەریوان دەست هەڵناگرن و هەوڵ دەدەن بچنە ناو نەخۆشخانەکە و هاوار دەکەن “ئەوە کافرە و دەبێ بکوژرێت.
هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لەوشارەدا هیج هەڵوێستێکیان لەهەمبەر هێرشی سەلەفییەکاندا نییە و لە کۆتاییدا تەنیا خەڵکن کە بەرگری لە گیانی “شێرزاد” دەکەن و هیچ هێزێکی کۆماری ئیسلامی خۆی بەم بابەتە تێوەناگلێنێت.
شایانی باسە کە کردەوەی لەم شێوەیەی سەلەفییە جیهادییەکان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە چەند شاری دیکەی کوردستان وەکو سنە و سەقز بەرچاو بووە و بەشیوەی ئاشکرا و زۆر دڕندانە هێرش دەکەنە سەر خەڵکی کوردستان.