بەندکراوێکی بەندیخانەی ورمێ بەناوی “ئەمیر ڕەزایی” خەڵکی شاری ورمێ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی بەندیخانەکەوە ئەشکەنجە و ئازار دراوە و هەر بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
شەوی دووشەممە ٢٧ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، “ئەمیر ڕەزایی” بەندکراوی خەڵکی ورمێ بە هۆی ئەشکەنجەی هێزە سەرکوتکەرەکانی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ دەبوورێتەوە و دوای گواستنەوەی بۆ ناوەندی دەرمانیی بەندیخانە گیانی لە دەستدا.
ناوبراو ماوەی ٢٠سال بەندکرانی بەسەردا سەپابوو و لەبەندی ١٤ی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ڕاگیرابوو.