دادستێنی گشتیی ولاتی بەحرەین، بانکی ناوەندیی ڕێژیمی ئێران و ١٢بانکی دیکەی بە تاوانی سپی کردنەوەی زیار لە ٣میلیارد دۆلار، ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەکاتەوە.
عەلی بن فەزل ، دادستێنی گشتیی وڵاتی بەحرەین، ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، ڕایگەیاند؛ لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی دادستێنی گشتیی لەبارەی تاوانەکانی سپیکردنەوەی پارە، هەندێک لە بەرپرسانی پلەبەرزی بانکی “ئەلموستەقبەل”ـی بەحرەین و بانکەکانی ئێرانیی پێوەندیدار لەگەڵ ئەو بانکە لە دەرەوەی وڵات، لەماوەی ساڵەکانی ٢٠٠٨ و ٢٠١٢ی زایینیدا، پێشێلکارییە بانکییە نایاساییەکانی دیکەش ئاشکرا کراون.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی بەحرەین، بانکی ناوەندیی ڕێژیمی ئێران، دەستووری کاری خۆی لەبارەی چۆنییەتی کەڵک وەرگرتن لە سیستمی نایاسایی بۆ شاردنەوەی بڕی پارە و جێبەجێ کردن و ناردنی بۆ حیسابی بانکەکانی دیکەی ئێرانیی و دەورلێدانی گەمارۆ نێونەتەوەییەکان بە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە ژێرنەقشی مامەڵەکانی بانکی شاردۆتەوە.
بەرپرسانی بانکی “ئەلموستەقبەل” بە هاوکاریی لەگەڵ بەرپرسانی بانکەکانی ئێرانی و بانکی ناوەندیی ئەو وڵاتە، پێکەوە ناردن و گواستنەوەی پارەیان ئەنجام داوە و لە ڕێگەی ئەو سیستمەوە زیاتر لە ٣میلیارد دۆلاریان دەست کەوتووە.
دادستێنی گشتیی بەحرەین: بێجگە لە بانکی ناوەندی ڕێژیم و بانکی ئەلموستەقبەلی بەحرەین، بانکەکانی دیکەش وەکوو بانکی ملی و بانکی سادرات و بانککەکانی دیکەی ئێران لەو تاوانەدا تێوەگلاون و ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە.