جێرۆزالێم پۆست: ئیسرائیل لە ماوەی چاند ڕۆژی ڕابردوودا ٦ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانیی کە حەماس بۆ بوردومانی خەڵکی ئیسرائیل کەڵکی لێوەردەگرێ تێکشکاندووە.
هەواڵدەریی جێرۆزالێم پۆست لە ڕاپۆرتێکدا باسی تێکشکاندنی ٦ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانیی دەکا کە لە لایەن حەماسەوە بۆ بوردومانی ئیسرائیل کەڵکی لێگیراوە و دەڵێ: ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی حەماس کە لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە پێشکەشیان کراوە لە حاڵی زیادبووندان و ئەمەی وەکوو مەترسییەک بۆ سەر ئیسرائیل ناو برد.
ئەو هەواڵدەرییە هەروەها ئاماژە بەو چەکوچۆڵانەی حەماس و بەتایبەت مووشەکەکانی ئەو گرووپە دەکا و پێوایە کە هەموو چەکوچۆڵ و تێچووی ئەو شەڕەی کە جیهادی ئیسلامی و حەماس لە گەڵ ئیسرائیل دەیکەن لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە دابین دەکرێ.