ڕۆژی دووشەممە ۲۷ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، پێنج چالاکی مەدەنیی و ژن و مێردێک لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە لە شاری سنە دەسبەسەر کران.
“بە پێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی لە شاری سنە ٧ کەس لە چالاکانی مەدەنی و خەڵکی ئەو شارە بە ناوەکانی مورتێزا محەممەدی”، “کەیوان ئەلیاسی”، “ڕەزا ڕەزایی”، “قانع خاتری” ،”موحسێن حوسێنپەناهی”،”شەمسوڵڵا لوتفوڵڵا پوور” و هاوژینەکەی بەناوی “گەشێن” لە لایەن بەکرێگیراوەکانی کۆماری ئیسلامییەوەبە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر کران.
شایانی باسەکە سەرەڕای بەدواداچوونی چالاکانی مەدەنی و بنەماڵەی دەسبەسەرکراوەکان، هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکردن و چارەنووسی ئەو هاووڵاتییانە لە بەر دەستدا نییە.