بەرپرسی ژینگەپارێزیی ئێران بە ئاماژە بە بەربڵاوی قەیرانی سەرچاوە ئاوییەکان لە ئێراندا وتی: شەڕی ئاو لە نێوان پاریزگاکاندا دەستی پێکردووە و لە ئێستادا ئەم شەڕ گوازراوەتەوە بۆ گوندەکان.
عیسا کەڵانتەری، بەرپرسی ژینگەپاریزیی ئێران، ڕۆژی دووشەممە٢٧ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی لە دانیشتنێکی پێوەندیدارە بە سیاسەتەکانی ژینگەپارێزیی لە ئێراندا وتی: لە پارێزگاکانی” ئیسفەهان، چوارمەحاڵ و بەختیاریی، یەزد، خووزستان و لوڕستان” بەهۆی کەمبوونی سەرچاوە ئاوییەکان وقەیرانی ئاوەوە شەڕ لە سەر ئاو گەیشتۆتە گوندەکان.
هێندێک لە بەرپرسانی ئێرانیی بە ئاماژە بە وەیکە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا باران کەم باریوە و تووشی ویشکەساڵی دەبین لەئیراندا وتیان: باروودۆخی ئاو لە هێندیک لە گوندەکانی ئێران تووشی قەیران دەبێ و ڕووبەڕووی مەترسیی دەبێتەوە.
هەرلەم پێوەندییەدا ئیسماییل نەجاڕ، بەرپرسی ڕێکخراوی مودیریەتی قەیران چەند ڕۆژ لەمەوپێش ڕایگەیاند کە ئاوی خواردنەوەی ٧هەزار گوند لە ئیراندا بە تانکر دابین دەکرێ.
بەرپرسی ژینگەپارێزیی ئێران بە ڕەخنەگرتن لە سیاسەتیی خۆبژێوی کە بوەتە هۆی بە تاڵانبردنی سەرچاوە سرووشتییەکان وتی: ئێران خەریکە وردەوردە دەتوێتەوە و لە نێو دەچێ و بەرپرسانی ئێران لە ماوەی ٤٠ساڵی ڕابردوودا دەبێ لەهەمبەر وێرانکردن و لە نێوبردنی ژینگە وڵامدەربن.