زیندانییه‌کی سیاسیی کورد له زیندانی مه‌ریوان ئازاد بوو.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، ١١ ی ڕێبه‌ندان ئۆمێد په‌رهیزکار، خه‌ڵکی گوندی “نێ” سه‌ر به شاری مه‌ریوان دوای کێشانی ٦ مانگ زیندان له به‌ندیخانه‌ی ئه‌و شاره ئازاد بوو.
ئۆمید په‌رهیزکار له گه‌لاوێژی ئه‌مساڵدا وێڕای ” ناسح په‌روازه” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌سبه‌سه‌رو به تۆمه‌تی پێوه‌ندی هه‌بوونیان به حیزبه کوردییه‌کانی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی دادگایی کران.
دادگای شۆڕشی شاری مه‌ریوان ئۆمێد پهرهیزگاری به ساڵێک زیندانیی تهعزیریو؛ ناسح په‌روازه‌ی به ٣ ساڵ زیندانیی ته‌عزیری سزا دا‌و؛ ئێستا ئۆمید په‌رهیزکار دوای کێشانی ٦ مانگ زیندان به که‌لکوه‌رگرتن له لێبوردنی به‌مه‌رج له زیندانی ناوه‌ندیی مه‌ریوان ئازاد بووه.
(( ئاژانسی هه‌واڵی موکریان))