سێناتۆرێکی کۆماریخوازی ئەمریکا، لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەکانی ئیسرائیل و حەماس، هوشداری بە “جۆبایدێن” دا و وتی: دانوستانەکان ڕابگرە و پشتیوانیی لە ئیسرائیل بکە.
جەیمز لانکفۆرد، سێناتۆری کۆماریخوازی ئەمریکا، بە بڵاوکردنەوەی نامەیەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتێر، لەگەڵ ناڕەزایەتی دەربڕین لە پشتیوانیکردنی ڕێژیمی ئێران لە تێرۆریزم، داوای لە دەوڵەتی “جۆبایدێن” کرد کە وتووێژەکان لە بارەی بەرنامەی ناوکیی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران ڕابگرێ و لەگەڵ وڵاتی ئیسرائیل بێت و پشتیوانیی لەو وڵاتە بکا.
جەیمز لانکفۆرد، بەجەخت کردنەوە لەسەر ئەوەیکە لە کاتی سەرۆککۆماریی “باراک ئۆباما” ڕێککەوتنی ناوکیی واژۆ کراوە، پێشبینی کردووە کە بە پێداگریی ڕێژیمی ئێران لەسەر کردەوەی تێرۆریستی لە ناوچەکە و جیهانیش، هەرشێوە ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی لە کۆتاییدا ڕووبەرووی شکست دەبێتەوە.
لانکفۆرد لە درێژەدا وتی: ناکرێ هەنگاوە تێرۆریستییەکانی ئەو ڕێژیمە لەبەرچاو نەگری و تەنیا شتە گرینگ و گەورەکانی ناوکیی لەگەڵ تاران بێتە بەر باس و لەسەری ڕێککەون،ئەو شێوە ڕێککەوتنە لەدەورانی “ئۆباما” شکستی هێنا و ئێستاش هەر شکست دەهێنێ، کۆماری ئیسلامی لە ئێستادا نزیکترین هاوپەیمانی ئێمە لە ناوچەکەدا دەکاتە ئامانجی هێرشە تێرۆریستییەکانی خۆی، بۆیە پێشنیارم بۆ بایدێن ئەوەیەکە واز لە ڕێککەوتنی ناوکیی لەگەڵ تاران بهێنێ و پشتیوانیی لە ئیسرائیل بکا.