کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت ده‌ڵێن به‌هۆی که‌میی بودجه زیاتر له ٢٠٠٠ پڕۆژه‌ی پیشهییو ئاوه‌دانکردنه‌وه له پارێزگاوی ورمێ به نیوه‌چڵی ده‌ستیان لێ هه‌ڵگیراوه، یان کاره‌کانیان زۆر به خاوی ده‌چێته پێشێ.
ناسر حه‌زره‌تی په‌ر، به‌رپرسی ڕێکخراوی بهڕێوهبهریو پلاندانانی پارێزگای ورمێ وێڕای ئاماژه به بوونی ٢ هه‌زار پڕۆژه‌ی نیوه‌چڵ له بواره‌کانی فێرکاری، خزمهتگوزاریو پیشه‌یی ده‌ڵێ که تا ئێستا ته‌نیا نیوه‌ی بودجه‌ی پێویست بۆ ئه‌و پڕۆژانه ته‌رخان کراوه.
ئه‌و ده‌ڵێ هه‌ندێ پڕۆژه‌ی وه‌ک سیل‌و، یاریگاو پرد‌و چه‌ند قوتابخانه‌یه‌ک له شاری خۆی بارودۆخیان زۆر شپرزه‌یه‌و پێویسته له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه بایه‌خی تایبه‌تیان بدرێتێ؛ هه‌روه‌ها زۆر پڕۆژه‌ی بێهداشت، ڕێگاوبان‌و قوتابخانه له زۆر له شاره‌کانی پارێزگای ورمێ به سه‌ر ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا ماونه‌ته‌وه که هه‌ر کاریان له‌سه‌ر نه‌کراوه.
ناسر حه‌زره‌تی په‌ر به ئاماژه به‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت کێشه‌ی ئابووریی هه‌یه‌و بۆ داهات و پووڵ ده‌ستی به‌ستراوه، ده‌ڵێ ئه‌مساڵ بڕی ٦٨٠ میلیارد تمه‌ن بۆ پارێزگای ورمێ له‌به‌رچاو گیرابوو، به‌ڵام به‌ژۆی ده‌سته‌نگیی ده‌وڵه‌ت ئه‌ونده بودجه‌یه‌ش به ته‌واوی دابین نه‌کراوه.