سپای پاسداران و ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی بە هاوبەشی هێز و چەکوچۆڵی قورس و مامنەوەندیان لە مەهابادەوە بەرەو سنوورەکانی پیرانشار گواستۆتەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان، هێزێکی هاوبەشی سپای تێرۆریستی پاسداران و ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی، ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، بەچەکوچۆڵی قورس و مامناوەندی و لە شاری مەهابادەوە بۆ ناوچە سنوورییەکانی شاری پیرانشار گواستراونەتەوە و هەروەها ئەو هێزانەی ڕێژیم، هێلیکۆپتێریش لە ئاسمانەوە چاوەدێرییان دەکا.
لە بەرەبەری هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماریی ساڵی ١٤٠٠، ڕێژیمی ئێران دەیهەوێ لە ڕێگەی ناردنی هێز و چەکوچۆڵی قورسەوە بۆ سەر سنوورەکانی کوردستان کەشێکی میلیتاریزە بۆ تۆقاندنی خەڵکی کوردستان بێنێتە ئاراوە و بەم شێوەیە درێژە بە سیاسەتی سەرکوتکارییەکانی خۆی بدا.