کاسبکارێکی خەڵکی کامیاران، بەناوی “فەرهاد فاتێحی” لە شاری خوڕەماوا لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بە گومانی هەڵگرتنی باری قاچاغ، ڕاستەوخۆ تەقەی لێکراوە و بەسەختی بریندار کراوە.
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان “چاونیوز” لەماوەی ڕۆژانی رابردوودا، فەرهاد فاتێحی کاسبکاری خەڵکی ئاوایی “ئاهەنگەران”ـی سەربە شاری کامیاران، بە گومانی ئەوەیکە تۆمەتی ئەوەیکە باری قاچاخی پێ بووە، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە راستەوخۆ تەقەی لێکراوە و بە سەختی بریندار بوو.
هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران بەبێ ئەوەیکە ناوبراو ئاگادار بکەنەوە و لەناکاو بە گومانی پێبوونی باری قاچاخ ڕاستەوخۆ داویانەتە بەر دەسڕێژی گولـلە و بریندار کراوە، ناوبراو دوای چارەسەری پزیشکی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری خوڕەماوا گەڕێندراوەتەوە بۆ شاری کامیاران.