لە پیوەندی لەگەڵ هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، ڕواێژکاری ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی بانەمەڕ لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕیوەبەری گشتیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین ڕایگەیاند کە بەمزووانە بە پێشنوێژیی خامنەیی لە قودس نوێژ دەکەین.
پێوەندی “عەلی ئەکبەر” ویلایەتی لەگەڵ ” زیاد نوخالە” پاش چەند ڕۆژ مووشەکبارانی گرووپە میلیشیاکانی نیشتەجێ لە غەززە بۆ سەر ئیسرائیل و بۆمبارانکردنی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە بوو.
ویلایەتی لەو پێوەندییەدا وتی:” کە ئیسرائیل وەک ماڵی جاڵجاڵۆکە وایە و هێرشەکانی گرووپی جیهادیی ئیسلامی و حەماس بۆ سەر خاکی ئەو وڵاتەی بە سەرکەوتوو ناوبرد و پێرۆزبایی پێگوتن.
کۆماری ئیسلامیی ئێران گرووپە میلیشیاکانی غەززەی بە نوێنەری فەلەستینییەکان دانا و وتی بە هەموو جۆرێک پشتیوانیی فەلەستین و حەماس دەکەین.