بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی و لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی ئێران، ١٦ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە خانەنشینکراوانی ڕێکخراوی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی لە ٥ شار وەکوو شارەکانی تاران، کەرەج، خوڕەمئاوا، مەشهەد و کرماشان لە بەردەم بینای ڕێکخراوی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی شارەکانی خویان، مامۆستایانی قوتابخانەکانی تاران لە بەردەم بینای مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و مامۆستایانی تەورێز لە بەردەم بینای ئیدارەی پەروەردە و بارهینانی ئەو شارە، بنەماڵەی کوژراوانی فڕوکە ئۆکراینییەکە لە بەردەم ڕێکخراوی دەزگای قەزایی هێزەچەکدارەکان لە تاران، کرێکارانی شارەوانی شاری لوشان بۆ دووهەمین ڕۆژ لەبەردەم بینای شارەوانی ئەو شارە، مامۆستایانی نێهزەتی سەوادئاموزی لە بەردەم بینای مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە تاران، مامۆستایان و بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکانی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەتی پارێزگای خووزستان لە بەردەم ئێدارەی پەروەردە و بارهێنانی ئەهواز، هاووڵاتیانی نیشتەجێ لە بلواری بێهداشتی سەراوان لە بەردەم بینای فەرمانداریی ئەو شارە، کرێکارانی پیشەیی بەرهەمهێنانی شیشەی کاوە لە بەردەم وەزارەتی کار و گرووپێک لە مامۆستایانی قوتابخانە ئەهلییەکانی ئیلام لەبەردەم بینای ئیدارەی پەروەردە وبارهێنانی ئەو شارە بەڕێوەچوو .