ێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی، لە سنووەرەکانی سەڵماس تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بەناوی “زابت ئاڵخانی” فیشەکی بەر کەوتووە و گیانی لەدەستدا.
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان “چاونیوز” ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، هیزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنوورەکانی تەقەیان لە ژمارەیک کۆڵبەری ئەو ناوچەیە کردووە و لە ئاکامی دەسڕێژی هێزە تێرۆریستەکانی خامنەیی، زابت ئاڵخانی تەمەن ٤٦ساڵ لە کاتی کۆڵبەرییدا لە نزیک گوندی “ئاخ بەرزە” بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەکدارە تێرۆریستیەکانی ڕێژیم کوژرا.