کچێکی تەمەن ١٣ساڵ “کە ناوی ئاشکرا نەکراوە” لە یەکێک لە نانەواخانەکانی شاری “دەڕەشار”ی پارێزگای ئیلام بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لەدەستدا.
ڕۆژی شەممە ٢٥ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە یەکێک لە نانەواخانەکانی شاری دەڕەشاری پارێزگای ئیلام، منداڵێکی کار کە ناسنامەی میدیایی نەکراوە، تەمەن ١٣ساڵ، بەهۆی گیرکردنی لە ئامێری نانەواخانە بریندار دەبێ و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا.
لە کوردستان و ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا، منداڵانی خوار تەمەن ١٨ساڵ ناچارن کار بکەن و تووشی ڕووداوی لەو چەشنە ببن.