کاری دروستکردنی به‌نداوی گلال له ئیلام زۆر به خاوی ده‌چێته پێشێ‌و کاربه‌ده‌ستان هۆکاری ئه‌وه بۆ نه‌بوونی بودجه ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
به‌نداوی گلال له پارێزگای ئیلام دوای دوو ساڵ له ده‌ستپێکردنی نیزیک به سهدی٤٠ ی کاره‌کانی چۆته پێشێ، به‌ڵام ئێستا به هۆی نه‌بوونی بودجه کاره‌کان له شله‌یان داوه‌و کارناسانی پێوه‌ندیدار ده‌ڵێن ته‌واوکردنه‌که‌ی ٢٥ میلیارد تمه‌نی پاره پێویسته.
پێویستیی ئه‌و به‌نداوه به ته‌رخانکردنی ٢٥ میلیارد تمه‌ن له حاڵێک دایه که دوای تێپه‌ڕینی ١١ مانگ له ساڵی ٩٤، تا ئێستاش ته‌نیا نیوه‌ی بودجه‌ی له‌به‌رچاوگیراو بۆ پاریزگای ئیلام به‌و پارێزگایه دراوه.
شایانی باسه که مه‌به‌ست له لێدانی به‌نداوی گلال دابینکردنی ئاوی پێویست بۆ پیشه‌سازیی پێترۆشیمیی ئیلام باس کراوه.