دوو چالاکی کرێکاری ناسراوی شاری سەقز دوای بانگ کران بۆ دادگای ئینقلابی ئەو شارە دەسبەسەر کران.
بە پێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان (چاونیوز) ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، “مەحموود ساڵحی و عوسمان ئیسماعیلی” دوو چالاکی کرێکاریی خەڵکی سەقز دوای ئەوەی لەلایەن دادگای ئینقلابەوە بانگ کران دەسبەسەر کران.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لێکۆڵەری دۆسیەکە، ئەم دوو چالاکەی بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی وێنە و فیلمی پەیوەندیدار بە ڕۆژی یەکی مەی ڕۆژی جیهانیی کرێکار، دادگایی کردووە و داوای ٤٠ میلیۆن تمەن بارمتەیان لێدەکەن بۆ ئازاد کردنیان.
مەحمود ساڵحی و عوسمان ئیسماعیلی ڕایانگەیاندووە کە ئێمە هیچ جۆرە بارمتەیەک قەبووڵ ناکەن و لە ئێستادا دەسبەسەرن.