سەبا کوردئەفشاری چالاکی مەدەنی لە بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین لە نۆیەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردنیدایە و دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی هرانا، “سەبا کوردئەفشاری” کە لە زیندانی قەرچەکی وەرامین ماوەی حوکمەکەی تێدەپەڕێنێ ٩ ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە، ناوبراو لە ڕۆژی ١٨ی بانەمەڕەوە بە نیشانەی دەربڕینی ناڕەزایەتی بە گوشار بۆ سەر بنەماڵەکەی و زیندانیانی سیاسی و داوای ئازادکردنی “ڕاحلە ئەحمەدی” دایکی سەبا کوردئەفشاری مانی لە خواردن گرتووە و بەو هۆیەشەوە دۆخی تەندروستیی ناجێگیرو و تووشی خوێن بەربوونی گەدە هاتووە و بنەماڵەکەی لەو بارەوە نیگەرانی تەندروستیی ناوبراون.
ڕاحلە ئەحمەدی دایکی سەبا کوردئەفشاری بەهۆی ئەوەی کە دۆخی کچەکەی لە بەندیخانە بە ڕاگەیاندن کردووە دەسبەسەر کراوە و ئێستا لە زیندانی ئێڤین ڕاگیراوە.
سەبا کوردئەفشار لە چالاکانی مەدەنی و دژی حیجابی زۆرەملێ بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی ڕێژیم ساڵی ٩٨ی هەتاوی لەلایەن داداگای ئینقلابی تارانەوە بە ١٥ ساڵ بەندکران حوکم درا و بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی لە زیندانی قەرچەکی وەرامین ڕاگیراوە.