دوو برای خەڵکی شاری پاوە بەناوەکانی “کۆسار و ئەکرەم ڕۆستەمنژاد” و “محەممەد میرزایی” لە سنوورەکانی پیرانشار و نەوسوود، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران بریندار کران.
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان “چاونیوز”، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران لە سنوورەکانی شارۆچکەی نەوسوود و پیرانشار تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا ٢برا کە پێکەوە کۆڵبەرییان دەکرد، خەڵکی گوندی “شمشێر”ـی سەربە شاری پاوە و کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی پیرانشار بەسەختی بریندار بوون.
یەک لەو کۆڵبەرانە بە ناوی “کۆسار” خێزاندارە و باوکی دوو منداڵە کە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی کرماشان گوازراوەتەوە و هەروەها براکەی ئەکرەم ڕۆستەمنژاد، هاوکات و لە هەمان شوێن بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی دەستێکی شکاوە، ئەو دووبرایە لە سنوورەکانی نەوسوود بۆ بژێوی ژیانی خۆیان خەریکی کۆڵبەری بوون.
لەلایەکی دیکەوە محەممەد میرزایی خەڵکی شاری پیرانشار کە لە سنوورەکانی ئەو شارە خەریکی کۆڵبەری بووە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار کراوە.