گۆڤاری ئەمریکایی نیوزویک، لە ڕاپۆرتێکی نوێدا سەرەڕای ئاماژە بەوەیکە هێندێک لە ڕەوتە سیاسییەکانی ئەمریکا لەسەر ئەو باوەڕەن کە گەمارۆکانی ئەمریکا، زەربە لە خەڵکی ئێران دەدا و داوا لە جۆبایدێن دەکەن کە گەمارۆکانی سەر ئیران لەببا نووسی: زۆربەی خەڵکی ئێران داوایان لە سەرۆککۆماری ئەمریکا کردووە کە درێژە بە سیاسەتی ئەوپەڕی گوشار بەدژی ڕێژیمی ئێران بدا.
هێڤی بۆزۆ، ڕۆژنامەنووسی سووری_ئەمریکایی و بێنجامین وایتهاڵ، لێکۆڵەر لە ڕێکخراوی بەرگریی لە دێموکراسی، لە ڕاپۆرتەکەی خویاندا نووسیوویانە زۆربەی خەڵکی ئێران بەهیوای ڕووخانی ڕێژیمی ئێران و جێگیربوونی دێموکراسی لە ئێراندا، داواکاری درێژەی سیاسەتی ئەو پەڕی گوشار بەدژی ڕێژیمی ئێرانن.
نووسەرانی ئەو ڕاپۆرتە بە ئاماژە بە پەیوەندی گرتنی خەڵکی ئێران بە تەلەڤیزیۆنەکانی دەروەی وڵاتەوە داوی زۆربوونی گەمارۆکان لە سەر رێژیمی ئێران دەکەن تا ئەو کاتەی ڕێژیمی ئێران دەڕووخێ، هێندێکی دیکە لە خەڵکی ئێران بە ئاماژە بە دەورانی سەرۆککۆماریی ئۆباما لە ئەمریکادا دەڵێن: ڕێژیمی ئێران بە وەرگرتنی چەندین میلیارد دۆلار لە ئەمریکا تەنیا بە مەبەستی پەرەپێدان بە تێرۆریزم و پشتیوانیکردن لە گرووپە تێرۆریستییەکان کەڵکی وەرگرتووە.