پاش هەڵوەشاندنەوەی سەفەری زەریف بۆ وڵاتی ئۆتریش لەهەمبەر هەڵکردنی ئاڵای ئیسرائیل، وتەبێژی وەزارەتی درەوەی ئۆتریش وتی: ئێمە ناتوانین کاتێک کە گرووپی حەماس ٢هەزار مووشەک ڕەوانەی ئیسرائیل دەکا بێدەنگ بین.
گابریێل یوئێن، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئۆتریش، ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، ڕایگەیاند کە ئێمە پێمان ناخۆشە کە محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، سەفەرەکەی بۆ ئۆتریش هەڵوەشاندوەتەوە بەڵام ئەوەی کە لای ئێمە ڕوون و ئاشکرایە ئەوەیەکە کاتێک گرووپی حەماس بە زیاتر لە ٢هەزار مووشەک شوێنە مەدەنییەکانی ئیسرائیل دەکاتە ئامانج وڵاتی ئۆتریش ناتوانێ بێدەنگ بێ.
هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ئۆتریش لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتێر لە زاری ئەلێکساندر شالێنبێرگ، وەزیری دەرەوەی ئۆتریش نووسی: لە هەمبەر هێرشەکانی گرووپی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، ئێمە لەگەڵ هاوپەیمان و دۆستی نزیکمان ئیسرائیل هاودەردی دەکەین و بە نیشانەی پشتیوانیکردن لەو وڵاتە ئاڵای ئیسرائیلمان لەسەر بینای مووزەخانە لە شاری ویەن هەڵکردووە.
جێگای ئاماژەیە کە پێشتریش عەباس عێراقچی بەرپرسی تیمی وتووێژی ئێران لە ویەن وتبووی: هەڵکردنی ئاڵای ئیسرائیل لە وڵاتی ئۆتریش بە نیشانەی پشتیوانیکردنی ئۆتریش لە ئیسرائیل ئێمەی زۆر نیگەران کردووە.