ڕۆژی شه‌ممه هه‌یئه‌تێكی ئۆپۆزیسیۆنی سووریه به‌ره‌و ژێنێڤ وه‌ڕێ كه‌وت، به‌ڵام به ته‌واوی نه‌گه‌یشته جێ و هه‌ڕه‌شه‌ی به‌جێهێشتنی مێزی دانووستانی كرد.
نوێنه‌رانی كۆمیته‌ی به‌رزی دانووستانه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریه سه‌ردانی ژێنێڤی كردوه تا به‌شداری له‌م دانووستانانه‌دا بكا كه به پشتیوانیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێ. به‌ڵام وته‌بێژانی ئه‌م كۆمیته‌یه ڕایانگه‌یاندوه كه ئه‌گه‌ر ڕێژیمی ئه‌سه‌د كۆتایی به جینایه‌ته‌كانی خۆی نه‌هێنێ، زۆر به خێرایی ئه‌م دانووستانانه به‌جێ دێڵن.
دانووستانه‌كانی ژێنێڤ له ڕۆژی هه‌ینییه‌وه هاوكات له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تیی ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ستی پێكردوه. سالم موسه‌له‌ت، وته‌بێژی “كۆمیته‌ی به‌رزی دانووستانه‌كان” ده‌ڵێ ئێمه ده‌مانه‌وێ دانووستانه‌كانی ئاشته‌وایی سه‌ركه‌وتوو بن، به‌ڵام ڕێژیمی ئه‌سه‌د له‌م بواره‌دا هیچ هه‌وڵێكی جیددیی نه‌داوه.
موسه‌له‌ت گوتوویه‌تی مه‌رجه‌کانی په‌یوه‌ستبوونی كۆمیته به دانووستانه‌كان ڕاگه‌یه‌ندراوه، له نموونه‌ی ئه‌م مه‌رجانه‌ش هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆی سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزیسیۆن، ڕاگرتنی په‌لاماره ئاسمانییه‌کان بۆسه‌ر ئه‌وان و ئازاد كرانی زیندانییهكانه.
ڕیاز حیجاب، ڕێكخه‌ری كۆمیته‌ش كه له‌م كۆبوونه‌وه‌ی ژێنێڤدا به‌شداری نه‌کردوه، به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك پێداگری كرده‌وه كه هه‌یئه‌تی ئۆپۆزیسیۆن به دێ میستۆرای ڕاگه‌یاندوه كه ئه‌گه‌ر ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و زلهێزه جیهانییه‌كان نه‌توانن ڕێگری له به‌ردوامیی تاوانه‌کانی به‌شار ئه‌سه‌د بكه‌ن، ئه‌م تیمه ژێنێڤ به‌جێ دێڵێ.
ئه‌م ڕه‌وته پێشنیاركراوه‌ی كه بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕی ٥ ساڵه‌ی نێوخۆی سووریه باسی لێ ده‌كرێ، به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان له ١٨ مانگی داهاتوو دایه، به‌ڵام تا ئێستاش چاره‌نووسی مه‌سه‌له هه‌ستیاره‌كان وه‌ك داهاتووی به‌شار ئه‌سه‌د، كه ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی له چه‌ند مانگی ڕابردوودا له بواری نیزامییه‌وه سه‌ركه‌وتنی به‌رچاویشی وه‌ده‌ست هێنا، هه‌روا به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.