ئه‌م حه‌وتوویه‌ش كۆمه‌ڵێك ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین‌و مانگرتن له شاره‌كانی ئیلام، سنه‌و كرماشان به‌ڕێوه‌چوون.
ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی ڕێبه‌ندان له ئیلام كۆمه‌ڵێك له ئاژه‌ڵداران بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له بابه‌ت پێنه‌درانی وام بۆ كڕینی كه‌رسته‌ی پێویست له لایه‌ن ئیداره‌ی دامپزیشكی‌یه‌وه، له شوێنی ئه‌م ئیداره‌یه كۆ‌وبوونه‌وه‌یه‌كیان وه‌ڕێ خست.
هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك له په‌رستاره‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی كه‌وسه‌ری ئیلام‌یش بۆ دووهه‌مین جار به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له بابه‌ت پێنه‌درانی مووچه‌ی ٦ مانگی خۆیان له به‌رده‌م ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه كۆبوونه‌وه‌و خوازیاری وه‌رگرتنی مووچه‌كانیان بوون.
له شاری سنه‌ش كۆمه‌ڵێك له پێرسۆنێلی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ماتۆڕی شاره‌داریی ناوچه‌ی به‌هاران كه له بابه‌ت تێنه‌كرانی مافی بیمه‌کانیان له سه‌ره‌تای ساڵی ٩٤وه تا ئێستا، تووڕه ببوون، له نێو بینای شاره‌داری كۆبوونه‌وه‌و داوای مافه‌كانی خۆیان كرد.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ده‌سته‌یه‌ك له بازرگانه‌كانی ئه‌م شاره‌ش بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین سه‌باره‌ت به باج وه‌رگرتنی له ڕاده‌به‌ده‌ری كاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم له ئیداره‌ی بازرگانیی ئه‌م پارێزگایه، له به‌رده‌م ئه‌م ئیداره‌یه خۆپێشاندانێكیان وه‌ڕێ خست.
له كرماشانیش كۆمه‌ڵێك له ئاژه‌ڵداران بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان له بابه‌ت نه‌كڕینی به‌رهه‌مه‌كانیان له لایه‌ن ئیداره‌ی پشتیوانیی كاروباری ئاژه‌ڵدارانی ئه‌م شاره، له شوێنی ئه‌م ئیداره‌یه كۆبوونه‌وه.