مەولانا عەبدوولحەمید پێشنوێژی هەینی سووننی مەزهەبی زاهیدان: بەشداریکردنی بەربڵاو لە هەڵبژاردنەکاندا بە مەرجی چارەسەر کردنی کێشەکانی کۆمەڵگەی سووننی مەزهەبە.
بەپێی ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ ” مەولانا عەبدولحەمید ئیسماعیلزێهی” پێشنوێژی هەینی سووننی مەزهەبی زاهێدان، لە ڕێوڕەسمی نوێژی جەژنی ڕەمەزان، داوای لە بەرپرسانی ئێران کرد لە پێشدا بە داواکارییەکانی سووننی مەزەهەبەکان ڕابگەن و پاشان چاوەڕێی بەشداریکردنی بەربڵاوتان لە هەڵبژاردنەکاندا هەبێ.
مەولانا عەبدولحەمید، بە ئاماژە بە بەشداریکردنی بەرچاوی سووننی مەزەهەبەکان لە هەڵبژاردنەکانی پێشووی سەرۆککۆماریدا و وڵامنەدانەوە بە داوا و ویستەکانی ئێمە لەلایەن بەرپرسانی ئەو ڕێژیمەوە وتی:” بەڕاستی ئەو کەسانە کێن کە خۆیان لە سەرووی یاسا دەبینن و ناهێڵن سووننی مەزهەب لە ناوەندی بڕیاردان و بەرپرسایەتییە گەورەکاندا بەشدار بن؟ ئایا ئەو کەسانە ناوەند و ئۆرگانەکانن یان کەسی تایبەتن؟ دەبێ کێشەی کۆمەڵگەی سووننی مەزهەب کە لە گرینگترین پرسەکانی وڵاتە چارەسەر بکرێ.
ناوبراو لە درێژەدا وتی:” کردەوەی زانایانی شیعە سەبارەت بە کۆمەڵگەی سووننی مەزهەب لە مێژوودا دەمێنێتەوە و دنیا لەو بارەوە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکا.