دایکی “ئەیهاب ئەلوەزنی”، چالاکی ڕۆژنامەوانیی عێراقی که حەوتووی ڕابردوو لە نزیک ماڵی خۆیان لە “کەربەلا” تێرۆر کرا، ڕایگەیاند؛ کوڕەکەم لەبەر بەرگریی لە نیشتمانەکەی، لەلایەن میلیشیا پیاوکوژ و پیاودزەکانی سەربە کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە کوژرا.
دایکی “ئەیهاب” لە وتوێژ لەگەڵ کاناڵی “ئەلعەربیه” وتی: کوڕەکەم وەکوو هەموو عێراقییەک خەیاڵی نیشتمانی هەبوو، لە بەرانبەر ئەم تێرۆرە، دەوڵەتی عێراق چ دەکات؟ بکوژانی “هشام ئەلهاشمی” لە کوێن و بۆ دەسبەسەر نەکراون؟ ئەم حکوومەتە، حکوومەتی میلیشیاکانی سەربە کۆماری ئیسلامییە، کە تاوانی قوربانیانی تێرور لە ئەستۆی بکوژێکی وەکووپارێزگاری کەربەلایە.
سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق ئێوارەی شەممە ١٨ی بانەمەڕی ۱۴۰۰ی هەتاوی، ڕایانگەیاند کە، چەکدارە نەناسراوەکان، ئەیهاب ئەلوەزنی، چالاکی بەرچاو و ئەندامی ڕێکخستنی خۆپێشاندانەکانی پارێزگای کەربەلا لە ناوچەی حەدادیان تیرۆر کردوە.
دایکی کوژراوەکە دەڵێ: بەدڵنیاییەوە میلیشیاکانی سەربە کۆماری ئیسلامی کوڕەکەمیان کوشتووە و حکوومەتی عێراق دەبێ وڵامدەر بێ.