لە قەسر قەندی بەلووچستان لە نێوان هێزێکی بەلووچ و سپای پاسداران شەڕ و پێکدادان ڕوویدا و ٧کەس لە هیزەکانی سپا کوژران.
بەپێی هەواڵی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، ڕۆژی هەینی ۲۴ی بانەمەڕی ۱۴۰۰ی هەتاوی، شەڕ و پێکدادانێکی سەخت لە نێوان هێزێکی چەکداری بەلووچ و هێزەکانی سپای تیرۆریستی پاسداران لە گەڕەکی “حەمیری قەسر قەند”ـی بەلووچستان ڕوویداوە و ٧پاسدار لەو شەڕەدا کوژراون.
هەر بەپێی ئەم هەواڵە، سەرچاوەکان باس لە هەناردەکردنی هێزی زیاتری چەکداری و فڕۆکە و چەندین دەزگای فریاکەوتن بۆ قەسری قەند دەکەن کەوا دەردەکەوێت ئاماری کوژراوانی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم گەیشتۆتە ٧کەس کە یەکێک لە ئەندامانی هێزەکانی ئیتلاعات بەناوی “محەممەدکەریم عەزیزی” ناسراو بە مەحمووک، بەکرێگیراوی باشووری بەلووچستان یەکێک لەو کوژراوانەیە.