وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە هێڵاننامەی هەناردەکردنی” مێهمێت هاکان ئاتیلا” جێگری پێشووی بەرپرسی هاڵک بانکی تورکیەی بەهۆی دەورلێدانی گەمارۆکانی ئەمریکا بە دژی ئێرانی هەڵوەشاندەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی رێکخراوی بەرگریی لە دێموکراسی، دادگای ناوچەیی ئەمریکا لە نیۆیۆرک ” مێهمێت هاکان ئاتیلا”ی بەهۆی دەور لێدانی گەمارۆکانی ئەمریکا بەدژی ئێران و بازرگانی چەندین میلیارد دۆلاری لەگەڵ ئێران، لە ساڵی ٢٠١٨ی زایینییدا، سزای ٣٢مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپاند.
دادستێنی نیۆیۆرک، تۆمەتەکانی ئاتیلا بەگەورەترین پەروەندەی دەورلێدانی گەمارۆکانی ئەمریکا بەدژی ئێران ناودەبا و دەڵێ: ئەم پەروەندەیە پێوەندی بە ماددەی سڕکەر و چەکوچۆڵی ئاسایی نییە، بەڵکوو پێوەندیی بە بەهێزکردنی توانایی ناوکیی گەورەترین وڵاتی پشتیوانی تێرۆریزم لە جیهاندا هەیە و ئەمریکا هەروا بە سووک وئاسانیی لە ” مێهمێت هاکان ئاتیلا” خۆش نابێ و دەبێ سزای خۆی ببینێ.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی بەرگریی لە دێموکراسی، لەو کاتەدا ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیە، دادگایی کردنی ئاتیلای بە هێرشی سیاسیی بۆ سەر تورکیە لەلایەن ئەمریکاوە ناوبردووە.
دادگای ئەمریکا “هاڵک بانکی” بە تۆمەتی یارمەتیدانی تاران لە گواستنەوەی ٢٠ میلیارد دۆلار و سپیکردنەوەی زیاتر لە ١ میلیارد دۆلار لە رێگای سیستمی بانکیی ئەمریکاوە تۆمەتبار کردووە.