بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، لە ناوچەکانی شنۆ و دەوروبەری پیرانشار کۆمەلێک لە جاش و بەکرێگیراوانی سپای پاسدارانی ڕێژیم، دەستیان بە راوڕووتی خەڵکی ئەو ناوچانە کردووە و چەندین سەر مەڕوماڵاتی خەڵکیان لە گوندی جەڵدیان دزیوە. ئەو بەکرێگیراوانەی کە دزییان کردووە و ئاشکرا بوونە و خەڵکی ناوچەکەش دەزانێ کە ئەوانن، بریتین لەو خۆفرۆشانە:
– محەممەد قادرحاسلی خەڵکی نەڵۆس
– خالید بابۆڵی خەڵکی کانێ ڕەش
– سەید ئەبووبەکر خەڵکی جەڵدیان
-جەعفەر مەعرووفزادە خەڵکی نەغەدە و دانیشتووی شنۆ.
شایانی باسە ئەو جاشانە لەگەڵ پاسداران و بەکرێگیراوانی مەحمەدیاری نەغەدە شەریکن و ماڵاتە دزراوەکانیان بردۆتە ئەو شارە و ڕادەستی ئەوانیان کردووه.