گرووپە تێرۆریستییەکانی حەماس و جیهادی ئیسلامی فەلەستین بەردەوامن لە هێرشی هەرەمەکیی مووشەکی بۆسەر شوێنە گشتییەکانی وڵاتی ئیسرائیل.
بەپێی زانیارییەکانی هەواڵدەرییەکانی ئیسرائیل گرووپە تێرۆریستییەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران لە غەززە، تاکوو هەنووکە پتر لە ۱۷۰۰ مووشەکیان ئاراستەی شوێنە گشتییەکانی ئیسرائیل کردووە و بەو هۆیەوە ۹ هاووڵاتیی ئیسرائیلی کوژراون.
گرووپە تێرۆریستییەکانی حەماس و جیهادی ئیسلامی خەڵکی سڤیلی غەززەیان وەک قەڵغانی مرۆیی بەکار هێناوە و لەنێو شوێنی نیشتەجێبوون و بازاڕەکانی کەرتی غەززە، کۆگا مووشەکییە هەناردەکراوەکانی ڕێژیمی ئێرانیان حەشار داوە و ئەو مووشەکانە بەشێوەی هەرەمەکی ئاراستەی وڵاتی ئیسرائیل دەکەن.
هەواڵدەرییەکان باس لەوە دەکەن کە دوور نییە کە ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ کۆتایی پێهێنان بەو کردەوە تێرۆریستییانە، بڕیاری هێرشی زەوینی بۆسەر کەرتی غەززە بدا.