ڕێکخراوی چاوه‌دێریی مافه‌كانی مرۆڤ، دوو گرووپی شیعه‌ی سه‌ر به ئێرانی به‌وه تاونبار کردوه كه به‌رپرسی په‌لاماره تۆڵهسهندنهوهكانن كه له عێراقدا ڕوویان داوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئاسۆشێتێدپرێس، ئه‌م ناوه‌نده‌ی داكۆكیكاری مافه‌كانی مرۆڤ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێك گوتی كه دوو گرووپی “سپای به‌در” و “عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق” به‌رپرسی هێرشه‌كانی ٣ حه‌وتوو له‌مه‌وبه‌ر له شاری میقدادیه‌ی عێراقن.
چاوه‌دێری مافه‌كانی مرۆڤ، له زمان كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی شاری میقدادیه نوسیویه‌تی که میلیشیا شیعه‌کان له هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ئه‌م شاره به ده‌یان كه‌سیان كوشتووه‌و چه‌ند مزگه‌وت، خانووبه‌ره‌و دووكانی سوننیهكانیان كاول كردوه.
پێشتریش كۆمه‌ڵێك له ناوه‌نده‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ وه‌ك ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، میلیشیاکانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامیی ئێرانیان به ئه‌نجامدانی هێرشی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بۆسه‌ر سوننییه‌كان تاوانبار كردبوو.