سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاندووە کە لە ئاکامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر نەواری غەزە ٣٠ کەس کوژران و ٢٠٣ کەسیش بریندار بوون.
ئێوارەی سێشەممە ٢١ی بانەمەڕ، فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل لە هێرشێکی نوێدا نەواری غەزە و ئەو شوێن و تاوەر و بەندەرانەی کە وەک وشوێنی کۆبوونەوە و ئیداریی و کۆگای چەکوچۆڵ و تەقەمەنی گرووپی حەماس، کەڵکی لێوەردەگیرا، بۆمباران کرد کە لە ئاکامدا دەیان کەس لە فەلەستینییەکان کوژران و هەموو ئەو شوێن و کۆگایانەی حەماس بە تەواوەتیی خاپوور کران.
ئەوە لە کاتێکدایە کە حیزبی “لیکود”ی، ئیسرائیل داوای لە سەرۆک وەزیرانی ئیئسرائیل کردووە کە هەموو ڕێبەرانی حەماس لە غەزە بکوژرێن.
ئاویۆ کوخاوی، بەرپرسی ئەرتەشی ئیسرائیل سێشەممە شەو لە کۆنفرانسێکی هەواڵدەرییدا ڕایگەیاند کە درێژە بە بۆمباران کردن و شەڕ لە نەواری غەزە دەدەین، حەماس باجێکی قوورس دەبێ بدا و ئەوەشی زیاد کرد کە هێرشەکانی ئێمە ڕێبەرانی حەماس و ژێرخانەکانی غەزە و کۆگاکانی چەکوچۆڵ و تەقەمەنی کردۆتە ئامانج و ئەو هێرشانەش بەردەوام دەبێ”.
شایانی باسە کە ئەم هێرشانەی ئیسرائیل پاش ئەوە هات کە بزووتنەوەی حەماس بە پشتیوانیی کۆماری ئیسلامیی هێرشێکی مووشەکیی چڕوپڕی کردە سەر ئیسرائیل و ٢ ئیسرائیلیی کوژران و ژمارەیەکیش بریندار بوون.