جان بۆڵتۆن لە وتووێژ لەگەڵ کاناڵی “ئەلحەدەس” لەبارەی پێشهاتەکانی دەرچوونی ترامپ لە بەرجام و کاریگەریی سیاسەتی “ئەوپەڕی گوشار” لەسەر ڕێژیمی ئێران وتی: بێ ئاکامیی سیاسەتەکانی ترامپ لەبەر گوشار خستنە سەر نەبوو، بەڵکوو لەسەر ئەوە بوو کە گوشاری زۆری نەخستە سەر کۆماری ئیسلامی.
جان بۆڵتۆن، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی دەوڵەتی ترامپ وتی: من پێموایە زۆربەی وڵاتانی ناوچەکە لەگەڵ ئەو خاڵە کۆکن، لەبەر ئەوەی کە ڕێژیمی ئێران پڕۆژە و بەرنامەکانی بۆ دزەکردنی لە ناوچەکانی وەکوو عێراق و پێوەندییەکانی لەگەڵ ڕێژیمی سووریە و حیزبوڵای لوبنان و کۆنتڕۆڵی لەسەر ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەڵکوەرگرتنی لە حووسیەکان هەیە، ئەگەر بە جیددی لەگەڵ ئەو ڕێژیمە ڕووبەڕوو نەبینەوە هەڕەشەکانی بەردەوام دەبن.
بۆڵتۆن لە درێژەدا وتی: مەبەست لە سیاسەتی “ئەوپەڕی گوشار” گوشاری زۆرتری ئابوورییە و خاڵی گرینگتر ئەوەیەکە لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی دژبەری ڕێژیم لە ئێران بی و پشتیوانیان لێ بکەی، لە ناوخۆی ئێراندا دژبەری زۆری ڕێژیم دەبیندرێ و لەگەڵ ئەوەیکە ئەو بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو نابێتەوە، بەڵام ئێمە خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی دەربڕینی سەرتاسەری خەڵکی ئێرانمان بە چاوی خۆمان بینیی.