ڕۆژنامەی فیگارۆ: ڕێبەرانی ئیسرائیل و ڕووسیە سەبارەت بە داهاتووی سووریە و دەرکردنی سپای پاسداران لە خاکی سووریە وتووێژیان کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕادیۆ فەڕانسە، ڕوونو ژیرار، شرۆڤەکاری سیاسی لە ڕۆژنامەی فیگارۆدا نووسی: بەبۆنەی ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی ڕووسیە بە سەر ئاڵمانی نازیدا کە بە گرینگترین جێژنی نەتەوەیی ڕووسیە دێتە ئەژمار، بنیامین نتانیاهوو لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکۆماری ڕووسیە سەبارەت بە داهاتووی سووریە و دەرکردنی هێزەکانی سپای پاسداران لەو وڵاتە وتووێژیان کرد.
ناوبراو دەڵێ: کە ئیسرائیل لەگەڵ بوونی هێزی سەربازیی ڕووسیە و بنکەی دەریایی و هەوایی ئەو وڵاتە لە سووریە هیچ کێشەیەکی نییە بەڵام ئامادە نییە بوونی هێزی سەربازیی ئێران، لە سنوورەکانی خۆی لەگەڵ سووریە قەبووڵ بکا و ئەوەشی زیاد کرد کە لەو پێوەندییەدا ڕێبەرانی ئیسرائیل لەگەڵ یەکتر هاوڕان، و ئیسرائیل ئامادەیە بۆ دەرکردنی هێزی سەربازیی ئێران لە سووریە، بۆ مانەوەی بەشار ئەسەد لە دەسەڵاتدا هاوکاریی بکا.
فیگارۆ نووسیویەتی: کە هەموو شەوێ فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیلی بنکە و بارەگاکانی هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە سووریە بۆمباران دەکەن بەبێ ئەوەی تا ئێستا سەربازێکی ڕووسی کوژرابێ، چونکە لە نێوان ئیسرائیل و هێزەکانی ڕووسیە لە سووریە هاوئاهەنگی تەواوی سەربازیی لە پێوەندی لەگەڵ ئێراندا هەیە.
بە وتەی ڕۆژنامەی فیگارۆ ئامانجی سەرەکیی ئیسرائیل، پچڕانی ڕێگای ناردنی چەکوچۆڵی ئێران بۆ حیزبوڵڵای لوبنان لە ڕێگای سووریەوەیە.