پێکدادانی چەکداریی لە سنوورەکانی سەڵماس کوژرانی ٣ بەکرێگیراوی ڕێژیمی لێکەوتەوە.
ڕۆژی سێشەممە ٢١ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی لە سنوورەکانی سەڵماس لە پارێزگای ورمێ لە شوێنێک بە ناوی دۆڵی ئەغلبووب، پێکدادانی چەکداریی لە نێوان هێزێکی کوردیی و سپای تێرۆریستیی پاسداران هاتە ئاراوە ولە ئاکامدا ٣ بەکرێگیراوی سپا کوژران و بە پێی هەواڵەکان ٣ کەس لە ئەندامانی ئەو هێزە کوردییەش شەهید بوون.
تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ حیزب و لایەنێکی کوردیی ئەو پێکدادانەی وە ئەستۆ نەگرتووە.
پاش پێکدادانەکەش سپای پاسدارانی ڕێژیم ناوچەکەی بە چڕیی تۆپباران کردووە.