ژنێکی لاو له شنۆ به هۆکاری نادیار خۆی خنکاند.
به پێی هه‌واڵی په‌یامنێری کوردستان و کورد، ڕۆژی شه‌ممه. ١٠ ی ڕێبه‌ندان لە شاری شنۆ ژنێکی لاو به ناوی کەوسەر ئەحمەد مامەش بە هۆکاری ناڕوون خۆی هه‌ڵاواسیوه‌و کۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته که‌وسه‌ر مێرد‌و منداڵیکی بووه‌و بە پی زانیارییەکان ژنیکی زۆر ئارام‌و لە سەرەخۆ بووەو ده‌گوترێ کێشه‌ی خێزانیی نه‌بووه‌و تا ئێستا هۆکاری خۆکوژییه‌که‌ی ڕوون نه‌بۆته‌وه.
خۆکوژیی که‌وسه‌ر له شنۆ له حاڵێک دایه که هه‌ر ئه‌مساڵ زیاتر له ٢٠ که‌س له‌و شاره هه‌وڵی خۆکوژییان داوه‌و بەگوێرەی ئەو هەواڵانە لە کاتێکدا لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا ئاماری خۆکوژییەکان لە کوردستان زیادی کردوە کە ناوەندە حکوومەتییەکان هیچ هەڵوێست‌و کاردانەوەیەکیان بۆ دۆزینەوەی هۆکار و پاڵنەرەکانی ئەو خۆکوژییانە نەبوە.
شایانی باسە هەژاری، بێ‌کاری و نەبوونی دەرەتانی کار لە کوردستان بە کۆمەڵێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژی دادەنرێن.