کچە وەرزشوانێکی خەڵکی شاری ئیلام بەناوی “ئارمینا سادقی” لە کێبەرکێیەکانی “تیرهاوێژیی” لە وڵاتی کورواسی سەرکەوتنی بەدەست هێنا.
ئەو کێبەرکێ تیرهاوێژییە بە بەشداریی ٢٨٠ وەرزشوان لە ١٥ وڵاتی جیهان لە وڵاتی کورواسی بەڕێوە چووە و “سادقی” لە بواری تیرهاوێژیدا، میداڵی “زیو”ی ئەو کێبرکێیانەی بۆ خۆی مسۆگەر کردووە و لە نێوان ٢٨٠ وەرزشواندا سەرکەوتنی دووهەمی بەدەست هێنا.
جێی ئاماژەیە کە، لە پارێزگای “ئیلام” ٨٠٠ وەرزشوانی ژن و پیاو لە بواری تیرهاوێژیی بە بەردەوامیی چالاکیی وەرزشییان هەیە و سەرەڕای بوونی لایەنگر و سەرکەوتنی چالاکوانان لەو بوارە وەرزشییەدا، بەهۆی کەمتەرخەمیی بەرپرسان ئەو وەرزشە بەرەو لەنێوچوون دەچێ.