قه‌یرانی که‌م‌ئاوی له ٣٨ گوند له بۆکان کێشه‌ی زۆری بۆ خه‌ڵک دروست کردوه‌و ١٧ گوندی دیکه‌ی ئه‌و شاره‌ش ئاوی خواردنه‌وه‌ی خاوێنیان نیه.
حوسێن پیری، به‌رپرسی ئیداره‌ی ئاو‌و ئاوه‌ڕۆی بۆکان له‌گه‌ڵ پشتڕاست‌کردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته ڕایگه‌یاند که پێویستیی ئاوی گونده‌کانی بۆکان ١٧٧ لیتر له چرکه دایه، ئه‌وه له حاڵێک دایه که ئه‌و ئیداره‌یه توانای دابینکردنی ١٣٥ لیتر له چرکه‌ی دا هه‌یه. ئه‌و ده‌ڵێ نێونجی به‌کارهێنانی ڕۆژانه‌ی ئاو بۆ هه‌ر که‌سێک ١٨٥ لیتره‌و ئه‌و ئیداره‌یه کێشه‌ی که‌میی ٣٢ لیتر ئاوی له چرکه‌یه‌کدا هه‌یه.
سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی که‌م‌ئاوی له گونده‌کانی ناوچه‌ی بۆکان له حاڵێک دایه که ئاوی پاشکه‌وت‌کراوی به‌نداوی بۆکان یان به‌ڕێی شاره‌کانی دووروبه‌رو ته‌نانه‌ت شاره‌کانی پارێزگای ته‌ورێز ده‌کرێ، یان بۆ گۆلی ورمێ به‌ر ده‌درێته‌وه.