لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزەکانی سپای پاسدارانی ئێران لە باکووری عێراق ٤ کەس کە ٢ کەسیان هاووڵاتیی ئێرانی_ بریتانیایی و ئێرانی_ فەرانسەیی و ٢ کەسی دیکەشیان ئێرانین و لە عێراق ژیان دەکەن ڕفاندووە.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵدەرییەکان لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزەکانی سپای پاسداران لە کەرکووک ٤کەسیان ڕفاندووە ٢کەسیان کە ئێرانین ولە عێراق نیشتەجێن، بە ناوەکانی” موحسێن نەسرۆڵا، بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی دەفتەری ئایەتوڵا شیرازی و یەکێکی دیکە لە هاوڕێیانی محەممەد خاتەمی لە کەسانی نزیک لە دەفتەری ئایەتۆڵا شیرازی ڕفێندراون.
پاش ناودێرکردنی ئاخرین هەینیی مانگی ڕەمەزان بە ناوی” جیهانی هاوکاری ئیمامەکان” لەلایەن ئەیەتۆڵا شیرازییەوە کە دژایەتیی لەگەڵ ویلایەتی فەقێ هەیە، گوشارەکان بۆ سەر کەسانی نزیک لە ئەیەتۆڵا شێرازی زیادیکردووە، و بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران دەڵێن: کاتی خوی خومەینی ئاخرین هەینی مانگی ڕەمەزانی بە ناوی ڕۆژی “قودس” دیاریکردووە و نابێ هیچ کەس ئەو ناوە بگۆڕێ.
هەواڵدەرییەکان باس لەوە دەکەن کە سپای پاسداران لەهەمبەر دژایەتییکردنی ئایەتوڵا شیرازی بۆ گۆڕینی ناوی ئاخرین ڕۆژی هەینی مانگی ڕەمەزان، ٤کەس لە نزیکانی ئایەتۆڵا شیرازی لە باکووری عێراق لە شاری کەرکووک ڕفێندراون.