ژنێکی کوردی خەڵکی مەهاباد بە ناوی ” ئەوین ئەبریشەمی” بەربژێری حیزبی کرێکار لە “دۆنینگتۆن”ـی ئینگلستان، لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢١ی شۆرای شاری ئۆکسفۆرد کە ڕۆژی پێنجشەمەی ڕابردوو بەڕێوە چوو، وەکوو شۆرای شار هەڵبژێردرا.
ئەبریشەمی خەڵکی شاری “مەهاباد”ـی ڕۆژهەلاتی کوردستانە و وەکوو یەکەم کورد لە هەڵبژاردنەکانی شۆرای شاری ئۆکسفۆرد بوو بە ئەندامی شۆرای ئەو شارە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە لە شۆرای شار زۆرتر لە سەر بابەتەکانی کۆمەڵایەتی، پشتیوانیی لە ژینگەپارێزی و پشتیوانیی لە مافی کورد دەکا.
ئەوین ئەبریشەمی کە ساڵی ٢٠٠٤ی زایینی پەیوەست بوو بە حیزبی کرێکاری ئینگلستان و لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بەهۆی هەندێ هۆکار کار و چالاکییە سیاسی و مەدەنییەکانی کەم کردبووە و لە ساڵی ٢٠١٨ی زایینیدا، بەشێوەیەکی جیددیتر درێژەی بە چالاکییەکانی خۆی دا و لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییانەی ئینگلستان بەکۆی دەنگ، وەکوو شۆرای شاری “ئۆکسفۆرد” هەڵبژێردرا.