لە ئاکامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕیژیمی ئێراندا منداڵێکی بەلووچ لە مەحمەدانی ئێرانشەهر کووژرا و دایک و باوکیشی بە سەختیی بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە شاری مەحمەدانی ئێرانشەهر، هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم بە گومانی هەڵگرتنی ماددەی هۆشبەر تەقە لە ماشێنێک دەکەن و لە ئاکامی تەقەی ئەو هێزانەدا منداڵێکی تەمەن ٥ ساڵان بە ناوی “مەیسەم ناروویی” دەکووژرێ و دایک و باوکێشی بە سەختی بریندار دەبن.
پاش تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم و کووژرانی ئەو منداڵە، خەڵکی مەحمەدانی ئێرانشەهر، کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی و هێزەکانی ڕێژیمە بە تەقە کردن وڵامی ناڕەزایەتی خەڵکیان دایەوە.
شایانی باسە کە شاری ئێرانشەهر لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە میلیتاریزە کراوە وهێڵی ئیتەرنێتیش پچڕاوە.