هه‌واڵده‌ریی حکوومه‌تیی مێهر ڕۆژی هه‌ینی ٩ی ڕێبه‌ندانی ٩٤ ڕایگه‌یاند که به‌پێی ئاماره ڕه‌سمییه‌کان له پاییزی ئه‌مساڵ‌دا له‌چاو وه‌رزی هاوین ٣٥٦ هه‌زار هه‌لی کاری که‌متر بۆته‌وه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته ئاماره‌کان ده‌ریان خستووه جووڵه ئابوورییه‌کان هه‌روا له بازاڕی کار قوربانی وه‌رده‌گرن‌و ڕاوه‌ستانی ئابووری بۆته بۆته هۆی به‌رده‌وام بوونی قه‌یرانی بێ‌کاری، به شێوه‌یه‌ک که له پاییزدا ٣٥٦ هه‌زار که‌سی خاوه‌ن کار‌و پیشه، کاره‌کانی خۆیان له ده‌ست داوه.
ئه‌م سه‌رچاوه‌یه له زمان کاربه‌ده‌ستانی ڕێژیمه‌وه، بێ‌کاری به ئاڵۆزترین ئاسته‌نگی به‌رده‌م ڕیژیم زانیوه‌و دام و ده‌زگا پێوه‌ندیداره‌کانی وریا کردۆته‌وه که بێکارییه‌کی گه‌وره‌تر به‌ڕێوه‌یه.
چالاکانی بازاڕی کار ده‌ڵێن سێبه‌ری شکست ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ زیاتر قورسایی ده‌خاته سه‌ر چالاکییه ئابوورییه‌کان‌و که‌سب و کار له‌م وڵاته‌دا ئه‌سته‌متر ده‌کا و به‌ره‌به‌ره توانای چالاکیی یه‌که بچووکه‌کانیش له‌نێو ده‌چێ‌و، زۆربه‌ی خاوه‌ن کارگه‌کان وه‌رشکست بوون‌و هێندێکی دیکه‌ش له په‌له‌قاژه‌ی خۆڕزگار کردن له شکستی یه‌کجاری دان.