پاش تێپه‌ڕینی ٣ مانگ‌و کۆتایی لێکۆڵینه‌وه له ٤ زیندانیی سوننی مه‌زهه‌ب، ئه‌م زیندانییانه له ئیداره‌ی ئیتلاعات‌ڕا بۆ زیندانی ورمێ گواسترانه‌وه.
له مانگی خه‌زه‌لوه‌ری ئه‌مساڵدا سه‌ید ته‌ها که‌ریمی، سه‌ید حه‌سه‌ن یوسفی، عه‌لی خه‌لیلی‌و محه‌ممه‌دسه‌عید حه‌مزه‌زاده له شاری مه‌هاباد ده‌ستبه‌سه‌ر کران. به‌پێی راپۆرتی کۆڕی چالاکانی مافه‌کانی مرۆڤ له ئیران، ئه‌م ٤ زیندانییه ڕۆژی دووشه‌ممه 5ی ڕێبه‌ندان بۆ زیندانی ورمێ گوازرانه‌وه.
به‌پێێ حه‌و ڕاپۆرته تا ئێستاش هیچ زانیارییه‌کی ورد و ده‌قیق له بابه‌ت هۆکاره‌کانی گیرانی ئه‌م که‌سانه له‌به‌ر ده‌ستدا نییه، به‌ڵام ده‌گوترێ له نێوه‌راستی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ردا ئه‌م ٤ که‌سه له گرووپێکی ١١ که‌سیدا له ئاوایی “قه‌ره‌بڵاغ”ی سه‌ر به شاری مه‌هاباد ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوون.
شایانی باسه یه‌کێک له‌م که‌سانه به ناوی سه‌ید ته‌ها که‌ریمی پێشتریش له ساڵی ١٣٩١ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی ١٧ مانگ له زیندانی ڕه‌جایی شاری که‌ره‌ج به‌ند کرابوو.