شاپوور حەسەن زێوی دەڵێ: تەقینەوەکەی بەردەم قوتابخانەی سەیدولشوهەدا کە ٢٠٨ کەس کوژراو و برینداری لێکەوتەوە، کاری ڕێژیمی ئێرانە.
شاپوورحەسەن زێوی، نوێنەری مەجلیسی ئەفغانستان، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی بانەمەڕی١٤٠٠ی هەتاوی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: هێرش بۆ سەر قوتابخانەی سەیدولشوهەدا لە کابول کە ٢١٠ کوژارو برینداری لێکەوتەوە کاری ئێرانە و ئێران لە مەجلیسی ئەفغانستاندا سیخوڕی هەیە و دەیهەوێت بەم کاری کێشەی ئایینیی لە ئەفغانستان دروست بکا.
لە ئاکامی ئەو تەقینەوەیەدا کە ڕۆژی شەممە لە بەردەم قوتابخانەی سەیدولشوهەدا لە ناوچەی دەشتی بەرچی ڕوویدا ٦٠ قوتابی و مامۆستا کوژران و ١٥٠کەسی دیکەش بریندار بوون.
جێگای ئاماژەیە کە محەممەد غەنی، سەرۆککۆماری ئەفغانستان، تالیبان بە بەرپرسی ئەم هێرشە دەزانێ و دەڵێ: گرووپی تالیبان ئەم تەقینەوەیان لە بەردەم قوتابخانەی سەیدولشوهەدا کردوە کە بەم هۆیەوە ٦٠ قوتابی و مامۆستا گیانیان لە دەستداوە.
شایانی باسە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران پشتیوانیی سەرەکیی تالیبانە.