میلیشیا چەکدارەکانی “حەماس” کە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە پشتیوانیان لێدەکرێ، بە ٢٠٠مووشەک هێرشیان کردووەتە سەر ئیسرائیل و ئەو وڵاتەش وڵامی ئەو هێرشەی داوەتەوە و ٢٢کەس لە “غەززە” کوژراون.
لەئاکامی ئەو هێرشەی کە میلیشیاکانی “حەماس” بە ٢٠٠مووشەک کردیانە سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئیسرائیل وەکوو “ئۆرشەلیم”، ئەرتەشی ئەو وڵاتە هوشداری بە گرووپی تێرۆریستی حەماس دا کە، تەواوی قۆناغەکان بۆ هێرشکردن بەدژی ئەو گرووپە تێرۆریستییەی سەربە کۆماری ئیسلامی لەبەر دەستدان.
لە کاتی دەسپێکردنی هیرشی مووشەکی لە “غەزە”وە، فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل چەندین خاڵی گرینگیان لە غەزە کردۆتە ئامانج و بە قسەی ڕاگەیاندنەکانی فەلەستین، ٢٢کەس کوژراون و ٩٥کەسی دیکەش بریندار بوون، هەر لەو هێرشەدا بێجگە لە کوژرانی ٨ئەندامی حەماس، چەندین شوێنی هاویشتنی مووشەک، مۆڵگەی سەربازیی و تونێلی میلیشیاکانی حەماس خاپوور کراون.